شنۆ؛ دەسبەسەری ئەمیر جانگوڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە١٠ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، ئەمیر جانگوڵی هاوڵاتی٤٢ساڵ تەمەنی خەڵکی شنۆ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا و بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *