کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رێژە و ناوی هاوسەرۆکە دەستبەسەرکراوەکانی شارەداریەکانی باکوری کوردستان بڵاو دەکاتەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رێژە و ناوی هاوسەرۆکە دەستبەسەرکراوەکانی شارەداریەکانی باکوری کوردستان بڵاو دەکاتەوە
لەچوارچێوەی کودەتای سیاسی ئاکەپە و هەوڵە دژە مرۆڤیەکانی حکومەتی تورکیا دژی گەلی کورد لە باکوری کوردستان، تاکو ئێستا ٤٦ هاوسەرۆکی شارەوانی دەستبەسەر کراون، ٣٨ کەسیان لەکار دەرکراون و بڕیاری دەستگیرکردنی حەوتیشیان دراوە، هەروەها دەست بەسەر ٣٦ شارەوانیشدا گیراوە.

بە گوێرەی هەوڵێک کە ناوەندی رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوە، ژمارەی هاوسەرۆکی شارەوانییەکان لە زیندان رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبێت، بە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی مووش، ئەو ژمارەیە ئەمڕۆ گەیشتە ٤٦ کەس.

بەپشت بەستن بەگوزرشی رۆژنیوز، ناو و پاشناوی ئەو هاوسەرۆکانەی شارەوانییەکان کە لە باکوری کوردستان خراونەتە زیندانەوە بریتین لە:

عادلە کۆزای / نوێنەری هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر
دیەک خاتب ئوغڵو / هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ
نوروڵا چیفتچی / هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ
خەندان باگجی / هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلی سەر بە وان
عەلی چام / هاوسەرۆکی شارەوانی ئیغدر
دیبا کەسکین / هاوسەرۆکی شارەوانی ئەردیش
رەحمی چەلیک / هاوسەرۆکی شارەوانی کۆپ
بورهان کۆجمان / هاوسەرۆکی شارەوانی قەرەکۆچانی سەربە ئەلعەزیز
جەنەت ئائیک / هاوسەرۆکی شارەوانیقەرەکۆچانی سەربە ئەلعەزیز
زەینەب شیمیلک / هاوسەرۆکی شارەوانی کەربۆران
سەیران ئارگان / هاوسەرۆکی شارەوانی ئەلک
عەبدوڕەحمان چاگان / هاوسەرۆکی شارەوانی ئەردیش
عەبدولکەریم ئەردەم / هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک
سەباحەت چەتینکایا / هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک
غەزال ئاراس / هاوسەرۆکی شارەوانی گیادین
کازم ئاگون / هاوسەرۆکی شارەوانی ئیدر
ئایگون تاشکین / هاوسەرۆکی شارەوانی ئەرخەنی
فیگەن یاشار / هاوسەرۆکی شارەوانی کۆپ
نازمی شۆشکون / هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ
شەرەفەدین ئوزلاپ / هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلی
نەڤین ئویمان / هاوسەرۆکی شارەوانی هەزەخ
تولای کاراجا / هاوسەرۆکی شارەوانی تەکمان
عەبدوڕەحمان زۆلرو / هاوسەرۆکی شارەوانی هێن
محەمەد مهدی ئەسڵان / هاوسەرۆکی شارەوانی هەزەخ
زیلان ئالداتماز / هاوسەرۆکی شارەوانی میکس
گولتان کشاناک / هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد
فورات ئانلی / هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد
سونا ئاتابای / هاوسەرۆکی شارەوانی چالدێران
ئەحمەد دەمیر / هاوسەرۆکی شارەوانی پرخوس
سەرڤین قەرەکۆچ / هاوسەرۆکی شارەوانی پرخوس
سابیتە ئەکینجی / هاوسەرۆکی شارەوانی گمگم
حسێن گوونەش / هاوسەرۆکی شارەوانی گمگم
قادر کۆنور / هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرە
تونجەر باقرخان / هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت
محەمەد عەلی بول / هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم
نورحەیات ئاڵتون / هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم
رابعە تاکاس / هاوسەرۆکی شارەوانی تەلقەبنی سلۆپی
تاهیر ئایتش / هاوسەرۆکی شارەوانی تلقەبنی سلۆپی
ئەحمەد تورک / هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین
نەڤین داشدەمیر / هاوسەرۆکی شارەوانی بەتلیس
حسێن ئولان / هاوسەرۆکی شارەوانی بەتلیس
بەکر کایا / هاوسەرۆکی شارەوانی وان
سەناعەت عەتا / هاوسەرۆکی شارەوانی نۆرشین
محەمەد ئەمین ئاڤراس / هاوسەرۆکی شارەوانی نۆرشین
هالیس جۆشکون / هاوسەرۆکی شارەوانی مەلازگرد
مەمنوونە سۆیلەمەز / هاوسەرۆکی شارەوانی مەلازگرد
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان