سلایدەرگرتن و زیندان

بەردەوامی دەسبەسەرکردنی هەڕەمەکی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان

‏ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی نایاسایی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤، هێمن شاموحەمەدی، هەرزەکارێکی تەمەن حەڤده ساڵانی خەڵکی میرئاوا سەر به شاری شنۆ، هەروەها یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، فایەق قادرزادە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، فایەق قادرزادە بۆ یەکێک لە دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ گواستراوەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی ورد لە بارەی چارەنووس و شوێنی هێمن شامحەمەدی لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

Related posts

بیجاڕ؛ چارەنووسی نادیاری هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی دەستبەسەرکراو

کوژرانی هاوڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوو

Bilal Enferadi

لە خۆپیشاندانەکانی پیرانشار مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا

Leave a Comment