ئازادی بە دانانی بارمەتەسلایدەر

ئازادی عوسمان ئیسمایلی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەقز

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، عوسمان ئیسمایلی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز ئەوڕۆ چوارشەممە پاش کۆتایی خولی حوکمەکەی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو پێشتر بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری دەسەڵات و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بەبۆنەی وتاردان لە ڕێوڕەسمی نەمر ژینا ئەمینی لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سەقز بە زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەم چالاکە کرێکارییە لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، پاش چوونی بۆ دادسەرای ڕێژیمی ئێران لە سەقز بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەقز ڕاگوازرابوو.

ق.ش

Related posts

سنە؛ گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ کە بە باتوم کەوتە کۆما، گیانی لەدەستدا

Rahim Kholafai

مردنی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕاوەستانی دڵ

بێ ئاگایی لەسەر چارەنووسی پێنج هاوڵاتی دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ

Leave a Comment