یەزد؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی خەڵکی کرماشان لە زیندانی ناوەندی ئەردەکان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتیی خەڵکی کرماشان بەناوەکانی محەممەدعەلی دەرەکو ٥٤ساڵ تەمەن و سیاوەش یاری ٦٧ساڵ تەمەن بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان لە بێدەنگی هەواڵی سەرچاوە فەرمی و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزایی لە زیندانی ناوەندی ئەردەکان جێبەجێ کرا.

ئەم دوو هاوڵاتییە لە سه ساڵ پێشەوە دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *