ئەرسەلان دیوارگەر بە ٣٦مانگ زیندان مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ئەرسەلان دیوارگەر، هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە و لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ٣٦مانگ زیندانی تەعزیری بەهەژماری ماەری دەسبەسەرییەوە مەحکووم کرا.

لەم دواییانە ئەرسەلان دیوارگەر، هاوڵاتی ٤٨ساڵ تەمەنی خەڵکی دیواندەرە و نیشتەجێی شاری سنە بەتۆمەتی سیخوڕی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سنە بە ٣٦مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا کە ئەم حوکمە بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵپەسێردراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *