کۆبونەوەی ساڵیادی هونەرمەندی کۆچ کردووی یارسان لە ژێر وشار و قەدەغەی هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسڵامی ئێڕان بە رێوە چوو.
بە پێ هواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مڕوڤی کوردستان کوردەکانی یارسان کۆبونەوەی ساڵیادی خەلیل عالی نێژاد گەوڕە هونەرمەندی کوردی یارسان لە بەرواری 27 گەڵاوێژی ( خەزەڵوەر) ساڵی 95 لە شاری سەحەنەی سەر بە پارێزگای کڕماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێڕ وشاری توندوتیژی هێزە ئەمنێیەتیەکانی کۆماری ئیسڵامی دا بەرێوە چوو.

ئەم کۆبوونەوە بە بەشداری هه زاران خەڵکی هۆگری ئەم کەسایەتیە ،هونەرمەندان ،چاڵاکانیفەرهەنگی و مەدنی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و هەروەها ئێران بەرێوە چوو.
شێخ و دەورێشەکانی ڕێگای تەریقتی سوفی گەری و سۆفیەت بە بەشداریان لەم کۆبونەوەدا بە ئێجڕای مەراسمی ئایینی تایبەت بە کوردە یارسانە کان ،لە گەڵ ئاخاڤتن و وتۆوێژ لە سەر ئەو کەسایەتیە و هر وەها بە شیعرو پەخشان کۆبونەوەکەیان رازاندەوە.

شایانی باسە دەورێشە میوانە کان بە جڵ و بەرگی تایبەتی و کوردی و هەر وه ها بە ئامێری مۆسیقایی تایبەت بە کورد و یارسان ،بە دەف و تەموڕە و وتنی ئاوازی هۆڕە و چەمەری غەمگین کۆبونەوەکەیان بە جوانی رازاندەوە.
خەڵیل عالی نیژاد گەوڕە هونەرمەندی کورد ی یارسان لە وڵاتی سوئێد لە 22 خەزەڵوەری 1380 لە لایەن هێزە ئەمنێیەتێەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران بە خەنجەر تیرۆر کڕا و گیانی ئازیزی بەخت کرد و دوایش ماڵە کەیان ئاگڕ تێپەردا و سوتێندڕا.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


