هەوڵی خۆکوژی لە شارەکانی سەقز و کرماشان لەدەستدانی گیانی دوو هاووڵاتیی لێکەوتەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی هەینی ٢٥ی گەڵاڕێزانی٢٧٢٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی حەمید نووری خەڵکی سەقز و محەممەد ڕەزا زەنگیشەیی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

لە سەر هۆکار و پاڵنەرەکانی خۆکوشتنی محەممەد ڕەزا زەنگیشەئی باس له کێشەی دژواری دارایی کراوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر پاڵنەری خۆکوشتنەکەی حەمید نووری لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *