نەوسوو؛ بریندارکرانی هاوڵاتییەک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، ماردین شوکری هاوڵاتی ٤٢ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی دەشێ سەربە پاوە، لەکاتی کۆڵبەری لە هێڵی سنووری نەوسوو، ڕاستەوخۆ کرایە ئامانجی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران و سەر و ملی بریندار کرا.

بەهۆی گرانی برینەکانییەوە، ئەم هاوڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە کرماشان ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *