زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارە بە جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی موجاهید( عەباس) کوورکوور

ک.م.م.ک:

نگار کوورکوور خوشکی موجاهید(عەباس) کوورکوور، لە دەرکردنی حوکمی سێ جار ئێعدام لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی دەسنیشانکراوی، گەیاندنی خەساری گەورە لەسەر هەموو لەش کە ئەنجامی گیانبەختکردنی حەوت کەس بۆ وێنە کیانی پیرفەلەک لەسەر برای هێنایە بەرباس.

لەدرێژەی کوتەکانی نگار کوورکوور وردەکایگەلێکی وەکوو، دەرکردنی حوکمی ئێعدام سەرڕای نەبوونی سکاڵاکەری تایبەتی لە ڕەوتی دۆسیەکەی، گوشسری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ دەرکردنی حوکم و دەکارکردنی ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحی لەجاڕدا.

شیاوی باسە کە، حوکمی ئێعدامی موجاهید کوورکوور بەتۆمەتی”ئەفساد فی الارض” و محاربە لەڕێی تەقەکردن لە خەڵک، لە بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکان نێردراوە، کە ئەمە هۆکارێکە بۆ دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بنەماڵە، چالاکان و دامەزراوە مافی مرۆییەکان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *