سزاداروی سێدارەسلایدەر

ئەهواز؛ مەترسی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی عەباس دریس

‏ک.م.م.ک:

بە پێی لێدوانەکانی فریشتە تابانیان پارێزەری عەباس دۆریس، کە بە تۆمەتی بێ‌بنەمای محاربه لە ڕێگەی کوشتنی ڕەزا سەیادی کویخ ئەندامی هێزی گاردی تایبەتی ڕێژیمی ئێران، سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە، ئەگەری جێبەجێ کردنی سزاکەی زۆر نزیکە.

عەباس دۆریس، یەکێک لە ڕزگاربووانی کۆمەڵکوژیی زەلکاوەکانی ماهشەهر لە مانگی خەزەڵوەری٢٧١٩، دوای مانگێک لەو تاوانە ئاماژەپێکراوە دەستبەسەر و لە دادگایەکی نادادپەروەرانە و ناسەربەخۆدا، بە دۆسیەچنینی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

شایانی باسە لە کاتی لێپرسینەوەکەدا، عەباس دۆریس چەندین جار هەڕەشەی لەسێدارەدانی براکەی بە ناو موحسین دۆریس و برازاکەی لێکرابوو.

خ.ع

Related posts

هاووڵاتییەک لە سنە دەستبەسەر کرا

Bilal Enferadi

سنە؛جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ژنێکی زیندانی کراو

Bilal Enferadi

پیرانشار؛ چارەنووسی نادیاری هاوڵاتییەک پاش دەسبەسەری

Rahim Kholafai

Leave a Comment