بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی کوردستان گەیشتوە ، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمە ۲ی سەرماوەز هاووڵاتیکی کورد بەناوی حامد ر. لە شاری سنە هەوڵی خۆکوژی داوەو و گیانی لە دەست داوە .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە ناوبراو خێزاندارە و بە هۆی گوشاری ماڵی و ئابوریی و بێکارییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.
لە لاێیکیتروە تەرمی “کاوان پارسا” تازە لاوێکی مەریوانی ، لە لایەن ئەندامانی چیای سەوزە و کە شەو و ڕۆژێک بێسەرو شوێن بوو، لە کێوەکانی دەوروبەری مەریوان دۆزرایەوە و تاکو ئێستا لە چۆنیەتی مەرگی ئەو گەنجە هەواڵێک لە دەستدا نییە.
دیسان خۆکوژی ، یونس ئەفشاری خەڵکی ورمێ بە هۆی بێکارییەوە بە دەمانچە لە ڕۆژی یەکشەمە ۳۰ی خەزەڵوەر هەوڵی خۆکوژی داوەوە و گیانی لەدەست داوە.
پێویست بە بیرهێنانەوەیە کە لە ساڵی دربازبودا تاوەکو ئێستا ۳٤ جۆر خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕاپۆرت کراوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو ساڵانی پێشوو بە بێبەش کردنی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە بواری ئابوری و کلتوری و هەل ڕەخساندن بۆ کار ، ڕێخۆشکەری شەپۆلی بەرینی کوژیەکانی خەڵکی هەژار لەم بەشەی کوردستاندایە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان