مەترسی دیپۆرتی دوو هاوسەری پەنابەری سیاسی لە تورکیاوە بۆ ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، فامیە حسەینی، پەنابەری سیاسی کورد لە فایلێکی دەنگیدا راگواستنی خۆ لە کامپی ئەدرنە بۆ کامپێکی دیکە لە تورکیا بەمەبستی دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێرا. هێنایە بەرباس.

ناوبراو کە پێشووتر لەگەڵ هاوسەرەکەی ڕەشاد محەممەدی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەسبەسەر و بۆ کامپ ڕایان گواستبوون، باسی دۆخی خراپ و هەڵسووکەوتی نادرووستی ڕایەداران و هەارەشەی دیپۆرتکردنەوەیان دەورووژێنن.

فامیە حسەینی پێشووتر لە فایلێکی دەنگیدا لە کامپەوە ڕاگەیاندنئ حوکمی دیپۆرتی پشتڕاست کردبوویەوە کە مەترسی ڕادەست کردنەوەی لە تورکیاوە بۆ ئێرانی لەسەرە و داوای لە چالاکان و دامەزراوە مافی مرۆییەکان کردبوو لە هەر ڕێگەیەکی گونجاوەوە بووە ڕێگری بکەن لە دیپۆرت کردنەوەی لەناکاوی.

ئەم دوو هاوسەرە خاوەنی چەندد ساڵ چالاکی سیاسیین و لە ئەگەری دیپۆرت بۆ ئێران ڕووبەڕووی دەسبەسەری، ئەشکەنجە، حوکم پێدان، زیندان و تەنانەت حوکمی قورس دەبنەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *