کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بڕیارى دادگاى تورکیا سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرکردنى ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکى په‌یه‌ده، له دژى په‌یماننامه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى و مافه‌کانى مرۆڤ دەزانێت و ڕادەگەیێنێت کە هیچ ناوەند و دادگایەکی تورکیا ئەو مافەی نیە کە بڕیار لە گرتنی کەسایەتی سیاسی و دیپلۆماتیکی رۆژئاوایی کوردستان بدات .
سالح موسلیم کەسایەتی سیاسی و دیپلۆماتیکی رۆژئاوایی کوردستان کە یەکێک لە رێبەرانی بزوتنەوەی رزگاری رۆژئاوایی کوردستان و هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی درموکراتیک PYDیە، وەک نوێنەری کوردان دەناسرێت و هەر هەڕەشەیەک لەسەر ناوبراو وەک هەرەشە لە کۆیی کوردستانە.
حکومه‌ت و کۆماری تورکیا دەیهەوێ بەو کردەوانە دژایه‌تى خۆى بۆ گه‌لى کوردستان دووپات کاتەوە، روون و ئاشکرایە کە کۆماری تورکیا ئدژایه‌تى هه‌موو کوردێک ده‌که‌ن له هه‌ر کوێیه‌کی کوردستان و جیهان بێت.
هاوکات لەگەڵ ئەو بڕیارەی کۆماری تورکیا ،بڕیاری ده‌ستگیرکردنی 48 که‌سى سیاسی و ناوداری کورد دەرکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کردستان، وێرایی ئیدانەکردنی ئەو هەڵوێست و کردەوانەی تورکیا، داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکت، پێش بگرێت لە زیادەرەویەکانی دەوڵەتی تورکیا و پەلکێشی رێزگرتن لە یاسا نێونەتەویەکان و وڵاتانی دراوسێی کات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان