کۆمەڵێک لە دەسبەسەرکراوانی ئەم دواییانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دیواندەرە، بەدانانی بارمتە ئازاد کران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، شەش کەس لە دەسبەسەرکراوان کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دیواندەرە، هەر کامیان بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە ئازاد کران.

فوئاد مرادی، محەممەد ئەمینی، فەرهاد قەمەری، مازیاد مرادی، ئارمان نەوشادی و سەلاح فەتحی پاش نێزێک مانگی دەسبەسەری، بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کران.

شیاوی باسە کە، سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەسبەسەری میلاد پیرانی، هێشتا هیچ زانیارییەک لە دۆخی ناوبراو بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *