سنه؛ دادگای پێداچوونەوە و داشکاندنی حوکمی ژینا مودەڕیس‌گورجی

ک.م.م.ک:

بە پێی بڕیاری دەرچوو لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان، حوکمی ژینا مودەڕیس‌گورجی ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنان له سنە، گۆڕدرا بۆ ٢ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی.

دانیشتنی هەڵسەنگاندنی ناڕەزایی پارێزەرانی ژینا مودەڕیس‌گورجی لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، و بەپێی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە، ئەم هاووڵاتییە لە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حکومەتە نەیارەکاندا بێتاوان دەرچوو و سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی تۆمەتی بانگەواز لەدژی ڕێژیم و هەروەها بە تۆمەتی پێکهێنانی باند و گرووپێکی نایاسایی بە ئامانجی تێکدانی ڕژیم بە ساڵێک و ٤ مانگ زیندانی مەحکووم کرا.

ئەم هاووڵاتییە چالاکەی مافەکانی ژنان لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٤، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە له سنە، بە ٢١ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو و ١٠ ساڵ حوکمەکەش دەبێ دوور لە زێد و لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ بکرابایه.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی، توندترین سزا واتە یەک ساڵ و چوار مانگ، بۆ ژینا جێبەجێ دەکرێ.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *