بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،یونس ئەفشاری کە خویندنی زانکۆی تەواو کردبوو بە تەقەی دەمانچە لە ڕۆژی یەک شەممە ۳۰ی خەزەڵوەر بە هۆی بێکاری و بێ دەرەتانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە یونس سەرەڕای تەواو کردنی خویندنی زانکۆ و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ئیش و کار سەردانی هەموو کۆمپانیاکانی کردوە بەڵام بە هۆی نەبوونی ئێش و کار و جیاوازی دانان لە نێوان نەتەوە جیاجیاکانی ئێران که سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، نەیتوانیوە کار پەیدا بگات و لە هیچ شوێنێک ئیشی بۆ نەدۆزراوەتەوە. لە کۆتایدا بە هۆی نالەبار بوونی دۆخی ئابووری و بێ هیوای لە ژیان خۆی دەکوشێت.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا لە بەشی ئەزگلە سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی ،گەنجێک بە هۆی بێکاری و پاش هەوڵدانێکی زۆر بۆ وەدەستخستنی ئیش کە بی ئاکام بوو و لە کۆتایدا بە هۆی بێ هیوایی لە ژیان دەستیدایە خۆکوژی و گیانی لە دەستدا.
سەرەڕای ئەم دۆخە ، ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاندوە کە لە هاوینی ئەمساڵ ڕێژەی بێکاری لە کوردستان۱۳/٦٪ و لە کرماشان ۱۱/۹٪ و لە پارێزگای ئیلام ۱۱/۲٪ و لە پارێزگای ورمێ ۷/٥٪ بووە ،بەڵام بە پێی ڕای کارناسان، ڕێژەی بێکاری لەم پارێزگایانەدا لانی کەم ، زیاتر لە ۲۰٪ دەبێت.و زۆربەی کارمەندانی حکومەت کەسانێکن کە لە شارەکانی ناوەندی ئێرانەوە دەنێریەن بۆ ئەم پارێزگایانە ئەم لە حاڵێکدایە کە خەڵکانی ئەم دەڤەرانە خۆیان بێ ئیش و کارن ، و کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوەیە سیاسەتی خۆی بۆ بەکرێگردتن و کۆیلەکردنی گەلانی دیکە پەیڕەو دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان