گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆسەر بنەماڵەی پژمان فاتحت پاش تۆمارکردنی سکاڵانامە لە گرووپی کاری بێسەروشوێن کردنی دڵڕەقانە لە نەتەوە یەکگرتووەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڤیدیۆی لەلایەن بەیان عەزیمی( هاوسەری پژمان فاتحی یەک لەو چوار بەندکراوە سیاسییە کوردەی کە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج کوژران)، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنە بەبۆنەی سکاڵای بنەماڵەی چوار زیندانی کە ڕێژیمی ئێران ئامادە نەبوو تەرمی منداڵەکانیان ڕادەستیان بکاتەوە، دەستیاندایە هەڕەشە لە دایکی باساڵاچووی پژمان فاتحی.

هەڵبژاردەیەک لە وتەکانی بەیان عەزیمی ڕوو لە ئازادیخوازان، چالاکانی مافی مرۆیی و مەدەنی بەم شێوەیە:

وێڕای دەکارکردنی هەموو میکانیزمە یاساییە ناوخۆییەکان، دەوڵەت ئێران ئامادەی دەرکردنی بڕوانامەی مەرگ و پێناسینی گۆڕی ئازیزانمان، پژمان فاتحی، وەفا ئازەربار، محەممەد فەرامەرزی و موحسین مەزڵووم نەبووە. هەر بۆیە ئێمە لەڕێی پارێزەری هاوبەش ڕێزدار فەراز فیرووزی دەستمان دایە تۆمارکردنی یەک سکاڵای فەرمی لە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گرووپی کاری بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێ و دڵڕەقانەی ڕێخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
چونکوو ڕادەست نەکردنی تەرم و نادیاربوونی دۆخی ئازیزانمان نەک تەنیا تاوانێکی هەتاییە بەڵکوو جۆرێکە لە ئەشکەنجەی دەروونی بۆ پاشماوەکانیان.
داوا لە هەموو ڕێخراوەکان، چالاکانی مافی مرۆیی و ویژدانە نەنووستووەکان دەکەین پشتیوانی بکەن لە کەمپەینی دادخوازی تا ناسینەوەی یاسایی و دۆخی ئازیزانمان و تا ئەو کاتەی وڵامی فەرمی و تۆکمەی دەوڵەتی ئێران بەرانبەر بۆ دۆخی تەرمەکان ئەم دۆسیەیە کراوە دەمێنێتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *