سەرپێڵ زەهاو؛ دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتییەکی گەنج کە ئاسەواری بەرکەوتنی چەقۆی پێوەبوو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، تەرمی بێ گیانی هاوڵاتییەکی ٢٤ساڵ تەمەن بەناونیشانی ئومید ڕەحیمی لەکاتێکدا لە کەمەربەندی سەرپێڵ زەهاو دۆزرایەوە کە ئاسەواری بەرکەوتنی چەقۆ بەجەستەیەوە دیارە.

پاش دەسبەسەری چەندد تاوانبارێک، هێشتا زانیارییەکی ورد لە هۆکار و هانەی بکوژ یان بەرانی ئەو کوشتنە ڕانەگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *