ڕاپۆرتی خۆکوژی #فاتمە ــ مرادپوور، قوربانی منداڵ هاوسەری و پیاوسالاری

ک.م.م.ک:

لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، فاتمە مرادپوور، کچی مێرمنداڵی ١٥ساڵ تەمەنی خەڵکی ڕەمشکانی لوڕستان بەبۆنەی زۆرلێکردن بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی خێزاندار و ٤٠ساڵ تەمەن، دەستیدایە خۆکوژت و گیانی لەدەست دا.
فاتمە کە نەیدەویست تەسلیمی ئەم هاوسەرگیریە زۆرەملییە ببێت بڕیاری دا لەڕێی خۆکوژییەوە لە ژیانی زۆرەملێ و نادادوەرانەی کە بۆیان دیاری کردبوو، هەڵبێت.
ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە جارێکیتر دەنگی هاواری ئەو منداڵانەی کە لە بێدەنگیدا ئازار دەچێژن بە گوێی کۆمەڵگای بگەیەنێت.

فاتمە تەنیا یەکێک لەو هەزاران کچانەیە کە لە ساڵدا بەزۆرەملێ و بەبێ ویستی خۆی دەبنە قوربانی نەریتی کۆن و پیاوسالارانە.
هاوسەرگیری زۆرەملێ لە تەمەنی خوار زۆر بەجیددی هەڕەشە لە تەندرووستی ڕۆحی و جەستەیی منداڵان دەکات و ئەوان لەو ژیانەی کە بۆخۆیان هەڵیان بژاردووە بێبەری دەکات.
قوربانیانی بێدەنگی بەمنداڵی بەشوودان.

هەر ساڵ کچانێکی زۆر وەکوو فاتمە ناچار بە پەسندکردنی چارەنووسێک دەبن کە بۆخۆیان هیچ چەشنە ڕۆڵیان تێدانییە.
ئەوان لە تەمەنێکدا کە دەبێ سەرقاڵی پەروەردەی گەشەی کەسایەتی و ئەزموونی سەردەمی منداڵی بن تەسلیمی ژیانی هاوسەرگیری دەبن و لەزۆر حاڵەتدا دەکەونە بەر تەوژمی توندوتیژی، کەڵک نابەجێی و تەریکبوونەوە، ئەم زەماوەندە زۆرەملیانە بەزۆری دەکەونە ناو پاساوی
نایەکسانی ئابووری و کەلتوورییەوە، بەڵام هیچ پاساوێک بۆ لێوەرگرتنەوەی مافی هەڵبژاردن لە منداڵان بوونی نییە.

پێویستییەکانی خەبات دژی منداڵ هاوسەری

فاتمە تەنیا دەنگی یەکێک لە هەزاران کچی ستەملێکراوە کە هەر ڕۆژ لە کەلێن و قوژبنی وڵاتەکەمان بەبۆنەی هاوسەرگیری زۆرەملێ و منداڵ هاوسەری دەکرێنە قوربانی. ئەم هاوارانە پێویستیان بە وڵامە. ئێمە دەبێ لە بەرانبەر ئەم نادادوەریانە ڕابوەستم و بۆ گۆڕینی یاساکانی کەلتووری و سیاسەتەکانی کۆمەڵگا هەوڵ بدەین.

فاتمە مرادپوور بەگیان بەخت کردنی خۆی بیری خستینەوە کە لە بەرانبەر ستەم نابێ بێدەنگ بین.
ئەو دەنگی هەموو ئەو کچانەیە کە هەر ڕۆژ ڕووبەڕووی زۆرەملێ و نادادوەری جنسیەتی دەبنەوە. ئێمە بەرپرسیارین لە منداڵان و مافەکانیان پارێزگاری بکەین و لەگەڵ هەرچەشنە ناداوەری و نایەکسانی بەتایبەت لە چوارچێوەی منداڵ بە مێرددان بەرنگاری بکەین.

دەنگی فاتمەکانی داهاتوو بین

نا ــ بۆــ منداڵ ــ هاوسەری

ڕاپۆرتێک لە سورەییا مەحموودی
وەرگێران بۆ کوردی ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *