ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، بنەماڵەی سکاڵاکەرانی چوار زیندانی سیاسیی ئێعدامکراوی کورد بەپارێزەری فەراز فیرووزی دەستیاندایە تۆمارکددنی سکاڵایەک لە دادگای ئاڵمان دژی بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بێسەروشوێن کردنی دڵڕەقانەی گۆڕی منداڵەکانیان.
تاوانبارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش ئێعدامی موحسین فاتحی و وەفا ئازەربار، پژمان فاتحی و محەممەد(هەژیر) فەرامەرزی، چوار زیندانی سیاسی کورد، لەڕێی بێسەروشوێن کردنی دڵڕەقانەی تەرمەکان و ئاشکرا نەکردنی شوێنی ئەسپەردەکردنی تەرمی ئێعدامکراوان، لەو ڕێگەوە درێژە بە ئازار و ئەشکەنجەی بنەماڵەکانیان دەدات.
ئازادیخوازان، چالاکانی سیاسی و مافی مرۆیی؛ ئێمە وەکوو هاوسەرانی ئێعدامکراو محەممەد، موحسین، وەفا و پژمان کە لە ڕێکەوتت ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژران، دەستمان دایە جووڵاندنی سکاڵا.
ئێمە لە یەکەم هەلی یاسایی بەردەست، بەهاریکاری پارێزەری بنەماڵەکان، لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە گرووپی کاری دڵڕەقانەی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵامان بەرز کفدۆتەوە. هەرلەم چوارچێوەیەدا ئێمە وەکوو بنەماڵەی جەرگ سووتاو هەموو کەلێن و قوژبنە یاساییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نەتەوەیی گەرچی ئاڵۆز و ئەستەم لە ڕێڕەوی دادخوازیمان دەبڕین.
ئێمە دەمانەوێ دەنگی دادوەری دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بین. داوا لە هەموو ڕاگەیاندنەکان، ویژدانە نەنووستووەکان، چالاکانی سیاسیی و مافی مرۆیی دەکەین کە لەم ڕێگەیەدا لەگەڵمان بن.
ق.ش