ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو هاوڵاتییەک بەناونیشانی مەتین قسمەتی خەڵکی ورمێ و دانیشتووی دوکڵی سیلوانا لەکاتی ڕۆیشتن لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لە رێگەی کۆڵەبەهێ بۆ سوولە دوکەڵ بەچەکی کڵانشیکۆف لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراوە.
شایانی باسە تاکاتی ئامادە کردنەوەی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکار و پاڵنەری کوژرانی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش