بۆردمانی دەڤەری زاخۆ لە باشوری کوردستان لە لایەن حکومەتی تورکییەوە

بەپێی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون ڕۆژی دووشەمە لە دوای نیوەڕۆ بەولا هێزەسەربازیەکانی حکومەتی تورکییە ناوچەگەلێکی کوێستانی لە دەوروبەری شاری زاخۆ لە باشوری کوردستان دەدەنە بەر ئامانجی تۆپخانەکانیان .

لە هەواڵەکەدا هاتوە نزیک بە ۲۰ خێڵ کە جیاجیا لە بنارەکاندا  جیاجیا دەواریان هەڵداوە ژیانیان لێ شێواوە و هەرچەن هەواڵی گیان لەداەستدانی هاووڵاتیان ڕاپۆرت نەکراوە بەڵام خەسارێکی زۆر بە لە لەوەڕگاو دارستانەکان گەیشتوە و لە ئاگردا سوتاوە.

پێویستە وەبیری بێنینەوە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا حکومەتی تورکییە بە بیانوی هەبونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ـ پ ک ک ـ زۆر ناوچەی کویستانی باشوری کوردستان ، بەتایبەت لە ئەم خولە نوێیەدا کە شەڕو پێکدادانەکان لە باکوری کوردستان زیادی کردوە ، بۆردمانەکانی باشوری کوردستانیش چڕتر  بونەتەوە و تاکو ئێستا زەرەرو زیانێکی زۆر بەو ناوچانە گەیشتوە .حکومەتی تورکییە بە بۆردمانی ئەم ناوچانە یاسا سنووریەکانی  نێو نەتەوەیی ژێر پێدەخات و تاوەکو ئێستا زۆریەک لە ئەحزابی سیاسی باشوری کوردستان بەم کردوەداگیرکاریانە و شەرخوازانەی حکومەتی تورکییە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان