کرماشان؛ حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران جێبەجێ کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی کامبەخش مەحموودی خەڵکی شاری بێستوون بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، لە زیندانی دیزەڵاوای ڕێژیمی ئێران لە کرماشان جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە کەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزایی ڕووماڵی هەواڵی ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە تەمەن ٣٤ساڵەیان نەکردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *