دەسبەسەری دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی نەمر سارینا ساعدی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، مەعید ساعدی و ڕێزان ساعدی، براو و پووری نەمر سارینا ساعدی لەلایەن بەکرێگیراوانی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراوان لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆسەر بنەماڵەکان لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی سنە تونداژۆیانە دەسبەسەر کراون.

هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە بەردەست نییە.

سارینا ساعدی، مێرمنداڵی ١٥ساڵ تەمەنی سنەیی کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیتەکانی ٢٧٢٢ی کوردی، بەهۆی بەرکەوتنی زەبری یەک لەدوای یەکی باتووم لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *