ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، پاش ونبوونی منداڵێک بەناونیشانی ئارین عەبدوڵایی چوار ساڵ تەمەن تەرمەکەی لەماڵی دراوسێکەیان دەدۆزرێتەوە و چونکوو نیشانەی ڕەشبوونەوە بەجەستەیەوە دیار بووە پولیس کچێکی گەنج کە خاوەنی تێکچوونی دەروونییە لەگەڵ دایکی دەسبەسەر دەکات.
باوکی ئەم منداڵە لە تاران کرێکارە و ئەم منداڵە لەگەڵ دایەگەورەیدەژیا و دایکی دوو ساڵە کۆچی دوایی کردووە.
عەباس حسەینپوور سەرۆکی مانگی سووری کۆئەشت لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتنی ئەم منداڵە چوار ساڵ تەمەنە کوتی: شەوی یەکشەممە تەرمی ئەم منداڵە لە ماڵی دتاوسێ کە ڕەشبوونەوە لەسەر جەستەی دیار بوو دۆزییەوە و بۆ لێکۆڵینەوەی پتر بۆ پزیشکی یاسایی نێردراوە.
شیاوی باسە هێشتا لێکۆڵینەوە لەهەمبەر چۆنیەتی ئەم ڕووداوە لە حاڵەتی ئەنجامدایە.
ق.ش