دەسبەسەری سینا محەممەدی خوێندکاری زانکۆی کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی سینا محەممەدی لە شاری بلبلناوای سەربە دێولان و تونداژۆیانە و بە لێدانەوە ئەم هاوڵاتییەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

سینا محەممەدی ٢٤ساڵ تەمەن خوێندکاری بواری کۆمەڵناسی زانکۆی کوردستان لە شاری سنەیە.

زانیارییەکی ورد لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و شوێنە ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی سینا محەممەدی بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *