سلایدەرگرتن و زیندان

دیواندەرە؛ دەسبەسەری هاوڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، لە درێژەی دەسبەسەرییە کوێرانەکانی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە دیواندەرە، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئارمان نەوشادی کوڕی سدیق دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئارمان نەوشادی لەماڵی باوکی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کراوە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەر هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

Related posts

ئازار و ئەزێتدان و جەخت بۆ سەر کۆڵبەران لە سنووری هەنگەژاڵ بانە

Rahim Kholafai

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ساڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

Rahim Kholafai

ئاشکرا بوونی ناسنامەی یەکێک لە کوژراوەکانی مەهاباد

Leave a Comment