بۆکان؛ دەسبەسرری ئەحمەد حەسەنزادە باوکی نەمر محەممەد حەسەنزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی، ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی گیانبەختکردوو محەممەد حەسەنزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە بۆکان دەسبەسەر کرا.

تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *