سەردەشت؛ بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە چوار هاووڵاتی کوژران و سێی دیکە بریندار بوون

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی٢٧٢٤، شەڕێکی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی کۆڵەسەی خواروو سەر بە شاری سەردەشت، بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی حوسێن چاوشین، قانێع چاوشین، ئیسماعیل ئەمین پوور و سەعید ئەمین پوور(باوک و کوڕ).

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کێشەی بە ناو نامووسی بووەتە پاڵنەری ناکۆکی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە و لایەنەکانی ئەو ململانێیە چەکی گەرم و چەقۆیان بەکارهێناوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەم نێوەندەدا سێ هاووڵاتی دیکە بریندار بوون کە ناسناوەکانیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *