ورمێ؛ مامۆستا محەممەد خزرنەژاد
مانی لە خواردن گرت

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مامۆستا موحەمەد خزرنەژاد، دوای ٢٢ مانگ زیندانی، لە ناڕەزایەتییەکی توند بەرامبەر بەو حوکمەی کە لە دۆسیەکەیدا دەرچووە(٢٥ ساڵ زیندانی) و بە مەبەستی ڕزگارکردنی باوکی و بنەماڵە و کەسوکاری لە دۆخێکی زۆر نالەبار، و هەروەها ڕزگارکردنی خۆی و هاوڕێکانی لە هەلومەرجی نالەباری هەنووکەیی، ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژی چوارشەممە٢١ی خەرمانانی٢٧٢٤، لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، مانی لە خواردن گرتووە.

مامۆستا مەلا محەممەد خزرنەژاد له گەڵ ڕەتکردنەوەی یەکجاریی هەموو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، ئەو تۆمەتانەی بە بێ بنەما و نایاسایی و ناشەرعی و نا ئەخلاقی ناو برد.

ناوبراو ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەم خاڵانەی خوارەوە دەربڕیوە:

  • چۆنیەتی دەسبەسەرکردن و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی درێژخایەن و نائەخلاقی
  • دیاریکردنی دادگایەکی ناکارامە (دادگای ئینقلاب لەبری دادگایەکی تایبەت بۆ مامۆستایانی ئایینی، سەرەڕای ئەزمونی ٢٤ ساڵەی ئیمامی هەینی و پێش نوێژی و وانەوتنەوە)
  • ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دادگا لە چەند خولەکێکدا، بە شێوەیەکی نافەرمی و ئەلیکترۆنی، بەبێ ڕوونکردنەوەی پێویست و هیچ پرسیار و وەڵامێک.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *