ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی٢٧٢٤، سینەماکار و دەرهێنەری خەڵکی بانە ڕەزا عەلایی، له لایەن بەکرێگیراوانی دەزگای ئیتلاعاتی تیرۆریستیی ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
ڕەزا عەلایی لە پارکینگی خانووەکەی خۆیدا و بەبێ فەرمانی دادگا دەسبەسەرکراوە.
سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی عەلائی، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنی و تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.
خ.ع