ڕوولەزیاد بوونی ژمارەی دەسبەسەرکراوەکان له دیواندەرە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەرمانانی٢٧٢٤، بە دەسبەسەرکردنی پێدرام مەحمودی تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، ژمارەی کەسانی دەسبەسەرکراو لەو ڕۆژەدا لە دیواندەرە بۆ دوو کەس زیادی کرد.

جێی ئاماژەیه، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا، ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێز کردووه.

شایانی باسە پێشتر ناسنامەی مازیار مورادی، هاوڵاتییەکی دیکەی دەستبەسەرکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پشتڕاستکرابووەوە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *