ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی٢٧٢٤، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناسنامەی مستەفا فەشی خەڵکی گوندی فەش سەر بە کەنگاوەر، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی دیزڵ ئابادی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان جێبەجێ کرا.
ئەم هاووڵاتییە کە خێزاندار و باوکی یەک منداڵە، پێشتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
پێویستە بگوترێ تا ساتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، جێبەجێ کردنی حوکمی مستەفا فەشی لە میدیاکانی نزیک لە ڕژیم و دەسەڵاتی دادوەرییەوە، ڕاگەنەگەیێندراوە.
خ.ع