دیۆلان؛ دەسبەسەرکردنی میلاد پیرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی٢٧٢٤، میلاد پیرانی خێزاندارێکی تەمەن ٣٢ ساڵ و باوکی منداڵێک و دانیشتووی گوندی قەڵا کۆن سەر بە دێولان، بەبێ فەرمانی دادگا، لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک دەربارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *