ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتە کۆتاییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سلێمان قارەمانی خەڵکی حەسەن ئاوڵان سەربە سایین قەڵا، ژمارەی قوربانیانی حوکمی ئێعدام بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە میاندواو بۆ دوو کەس هەڵکشا.
پێشتر سلێمان قارەمانی هاوشێوەی فەیزوڵا حسەینپوور لە دۆسیەیەکی جیاواز لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کراباا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لەلایەن میدیاکانی نێزیک بە هێزی قەزایییەوە جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەم دوو هاوڵاتییە ڕانەگەیەنراوە.
ق.ش