دەسبەسەری گەنجێکیتر لەلایەن تیرۆریستەکانی ئیتلاعاتی سپاوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، ڕاشد ئەدوایی هاوڵاتی خەڵکی گوندی سلین سەربە شاری سەوڵاوا دوابەدوائ هێرشی بەکرێگیراوانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، دەسبەسەری ڕاشد ئەدوایی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.

تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری، تۆمەتی دەسنیشانکراو و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *