سلایدەرگرتن و زیندان

ژمارەی دەسبەسەرکراوانی دیواندەرە بۆ ٥ کەس هەڵکشا

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکۆتاییەکان ی ناوەندی هەواڵگری kmmk. هاوکات لەگەڵ دەستبەسەری مزەفەر دارایی، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ ٥ کەس هەڵکشا.

مزەفەر دارایی هاوشێوەی چوار هاوڵاتی دیکە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و لە ماڵەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە پێشتر ناونیشانی فوئاد مرادی، نەوید شەریفی، محەممەد ئەمینی و فەرهاد قەمەری بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەرکەوتووە.

ق.ش

Related posts

جێبەجێ کردنی بڕیاری لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە کرماشان

Rahim Kholafai

دیواندەرە: دەستبەسەری هاوڵاتییەک

پیرانشار؛ سێ هاوڵاتی دەسبەسەرکران

Leave a Comment