بانە؛ بریندارکردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیمی ئێرانەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی٢٧٢٤، ئەمیر ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووریی ڕێژیمی ئێران بەرامبەر بە کۆمەڵێک هاووڵاتی لە کاتی کۆڵبەریدا له سنووری هەنگەژاڵی بانە، بریندار کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٢٣ ساڵە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکان کراوە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *