ک.م.م.ک:
بەربڵاوی شەپۆلی دەستبەسەرکراوان لە ئاسانەی دووهەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی ژینا، ڕێژەی دەستبەسەرکراوان یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ ٤ کەس هەڵکشا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵگریkmmk، نەوید شەریفی و محەممەد ئەمینی خەڵکی گوندی کانی چەرموو و لەگوندی کوتک، فەرهاد قەمەری بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و جۆری ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم هاوڵاتیان دەکار گیراون بەردەست نییە.
شیاوی باسە کە، پێشتر ناونیشانی فوئاد مرادی خەڵکی گوندی کێلە کەوو بو کۆمەڵەی مافئ مرۆڤی کوردستان ئاشکرا کرابوو.
ق.ش