ئاسایشی یەکێتی، بێهزاد خوسرەوی ڕادەستی ڕژێمی ئێران کردەوه

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، له ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتی بێهزاد خوسرەوی خەڵکی سەقز و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له لایەن دەزگای ئاسایشی یەکێتی نیشتمانییەوە دەسبەرکراوە و دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر، ناوبراویان ڕادەستی ڕژێمی ئێران کردووەتەوە.

شایانی باسه، دایک و خوشکی بێهزاد خوسرەوی کە ئەندامی هەمان حیزبن، له لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، پێیان ڕاگەیێندراوە کە بە زووترین کات دەبێ سلێمانی بەجێ‌بێڵن.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *