دێولان؛ دەستبەسەری گەنجێکی تەمەن ١٨ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، ماردین باقری ١٨ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی سەرنجیانە سەربە دێولان لەکاتی تێکردنەوەی بەنزین لە بونزینخانەیەکی دێولان لەلایەن دوو ماشێنی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران کە گەمارۆی شوێنەکەیان دابوو دەستبەسەر کرا.

چاوەرە خۆجێیەکان باسیان کردووە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بوبێ نواندنی هیچ چەشنە بەڵگەیەکی قەزایی ماردین باقریان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا ئێستە زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *