بەرنگاربوونەوەی خەڵکی گوندێکی شاباد و کۆکردنەوەی کەرەستەی داگیرکردنی زەوی لەلایەن نوێنەری گەندەڵی پەرلەمانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، خەڵکی گوندی ئەمیراوای سەربە شاری شاباد لە پارێزگای کرماشان، بە بەرنگاری بێ وێنە خۆیان، بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێرانیان ڕاونا.

ئەم بەکرێگیراوانە بەفەرمانی موجتەبا بەخشیپوور نوێنەری دەسنیشانکراوی کۆماری ئیسلامی لە پەرلەمان بۆ داگیرکردنی زەوییەکانی ئەم گوندە بۆ ئەو شوێنە نێردرابوون.

بەخشیپوور بە دۆسیەیەکی پڕ لە گەندەڵی ماوەیەکی درێژە دەیهەوێ زەوییەکانی ئەم گوندە لەژێر ناوی گەڵاڵەی نیشتەجێبوون داگیر بکات بەڵام تا ئێستە نەیتوانیوە.

چەندد خولەکێک پاش ئەم تێهەڵچوونە، لەڕێی بەرنگاری و گوشاری خەڵکەکە، ئەو کەرەستانەی(ماشێنی هەڵکەندن)کە بۆ جێبەجێکردنی نایاسایی ئەم گەڵاڵەیە بۆ ئەمیراوا ڕاگوازرابوون، جارێکیتر ناچاربوون ئەم گوندە بەجێ بهێڵن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *