ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی خەرمانانی٢٧٢٤، هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیمی ئێران دوای نانەوەی بۆسە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک هاووڵاتی لە کەرتی سنووری ئاڵواتانی سەردەشت کرد، کە لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئەسعەد ئەسپەندار تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی گوندی قولەسویری سەردەشت، کوژرا.
جێی ئاماژەیه، تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوژراوە، لە کاتێکدا کە قاچەکانی شکابوو و فیشەکێک بەر لاپاڵی کەوتبوو، لە لایەن هاوەڵەکانیەوە دۆزراوەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ شاری سەردەشت.
خ.ع