ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی شەممە دەی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆمەڵێک لە داواکارانی ئیلامی گەڵاڵەی ناسراو بە شوێنی نیشتەجێبوونی نەتەوەیی(مسکن ملی)، لە بەڕێوەبردنی گردبوونەوەیەکدا لەبەرانبەر پارێزگاری ڕێژیم لەو شارە خوازیاری کۆتایی هێنان بە چاوەڕوانی پێنج ساڵەی خۆیان بوون.
ئەم خۆپیشاندەرانە سەرەڕای تێکردنی بڕە پارەی پێشوەختە و قیستی زۆر، هێشتا بەشێوەی بێ بڕیاری لە چاوەڕوانی وەرگرتنی پەناگەکەیاندان.
ق.ش