سنە؛ ئازادکردنی حەسەن ئەمینی بە پاوانەی ئەلیکترۆنییەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی ئەو هەواڵانە، حەسەن ئەمینی، ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکانی شۆڕشی ژینا، کە لە ٣١ی پووشپەڕی ئەمساڵ، بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە ڕاگوێزرابوو، ماوەی حوکمەکەی لە دەرەوەی زیندان و بە پاوانەی ئەلیکترۆنی و له ژێر چاودێریدا بەسەر دەبات.

حەسەن ئەمینی، برای شەهید محەممەد ئەمینی، پێشتر بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئێران لە شاری بۆکان، ٦ مانگ و نیو زیندان و ٤٠ قامچی سزای بەسەردا سەپێندرابوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە دۆسیەی ئەم هاووڵاتییە لە مانگی جۆزەردانی٢٧٢٣ی کوردی، پاش گەڕانەوەی لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە سەقز و بۆکان، تۆمار کراوە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *