ک.م.م.ک:
چوارشەممە حەوتی خەرمانانی ٢٧٢٤، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناسنامەی ئەمیر دارابی، لە شاری ئابدانانی ئیلام، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە لایەکی دیکەوە لە هەمان کاتدا کچێکی گەنج بە ناسنامەی بنەماڵەیی ڕەشیدی لە هەمان شار، دەستی داوەتە خۆکوژی و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە پێی هەواڵەکان دۆخی تەندروستی ناوبراو ناجێگیره.
شایانی باسه، ئەمیر دارابی یەکێک بوو لە گەنجە ناودارەکان و هەروەها یەکێک بوو لە کەسایەتییە ناڕازییەکان له سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا.
خ.ع