چوار مانگ بەبێ حەقدەست و تەئمین؛ گردبوونەوەی شەوانەی کرێکارانی ناڕازی شارەوانی ئیلام

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، سێشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، ستافی کەرتی تایبەتی شارەوانی ئیلام لەگەڵ بەڕێوەبردنی ناڕەزایی نیشاندانی شەوانەیەکی تر، خوازیاری وڵامدانەوە و هاتنەدەنگی دامەزراوە بەرپرسیارەکان بەرانبەر بە داواکارییەکانیان و کۆتایی هاتن بە نکۆڵی و ستەم و ناداوەری.

ئەم ستافە ناڕازییە کەتا ئێستە چەندد گردبوونەوەیەکیان بەڕێوە بردووە، مووچەی چوارمانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و تەنانەت تێچووی تەئمینیشیان لەو ماوە بۆ تێنەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *