ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، لە درێژەی مانگرتن و ناڕەزایی نیشاندانی کادری دەرمان لە پەڕاپەڕی جوگرافیای ئێران پەرستاران و کادری دەرمانی لە کرماشان لەبەرانبەر پارێزگاری ئەو شارە، گردبوونەوە ناڕەزاییان پێک هێنا و خوازیاری داواکارییەکان بوون.
پەرستاران و کادری دەرمانی لەڕێی ئەم گردبوونەوەیو بەرانبەر بە مافی پێشێلکراوی خۆیان و وڵامنەدانەوەی داواکارییە پێشەیی و بژێویەکانی ئەم توێژە ناڕەزاییان نیشان دا.
ناڕازیان خوازیاری جێبەجێکردنی ئەم داواکاریانەن:
جێبەجێکردنی درووستی یاسای بەبەڵگەکردنی خزمەتگوزاری پەرستاری، جێبەجێکردنی تەواوی یاسایی بەرەوپێشبردنی بەرهەمهێنان، جێبەجێکردنی تایبەت بەڕێژەی گونجاو، بایەخمەندبوونی ئەو کارمەندانەی کەوتوونەتە ژێر یاسای کارە قورس و زیانبەخشەکان، ڕێگەنەدان بە سەپاندنی کاری زیادەی زۆرەملێ.
ق.ش