ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ١ی خەرمانی ٢٧٢٤ی کوردی، خالد جەهانگیری کوڕی عەبدوڵا خەڵکی گوندی باڵوو سەربە ورمێ پاش ٥ساڵ زیندانی بەتۆمەتی پێوەندیدار بەمادە سڕکەرەکان لە زیندانی تەورێز لەسێدارە درا.
حوکمی لەسێدارەدانی ئەم هاوڵاتییە لەکاتێکدا جێبەجێ کراوە کە تا کاتت ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەلایەن سەرچاوە فەرمی و میدیاکانی سەربە سیستەمی قەزایی ڕێژیمەوە ڕووماڵ نەکراوە.
شیاوی باسە کە خالد جەهانگیری خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە.
ق.ش